کوردستانی

لە رووداوێکی هاتووچۆدا ژنێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتووچۆدا ژنێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

لە شاری دهۆک لە رووداوێکی هاتووچۆدا ژنێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

پۆلیسی دهۆک لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە "ئێوارەی ئەمرۆ لە رێگای سەرەکی دهۆک-ئەتروش لە نزیک رۆمان لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ژنێک گیانی لەدەستدا".

ئاماژە بەوەشکراوە "هەر لە رووداوەکەدا دوو کەسی دیکەش بریندار بوون براونەتە نەخۆشخانە".
Qaiwan
Qaiwan