نامۆ  ئەحمەد سەلام

نامۆ ئەحمەد سەلام

کورد و بیرکردنەوە خۆڵەمێشیەکەی!

بەڕاستی میلەتێکی رۆمانسین، تەنانەت کە سیاسەتیش دەکەین بە سۆز و ئەوینداریەوە دەیکەین، وا دەزانین کە کەسێک خۆشیویستی تۆش دەبێت بە هەمان شێوە خۆشت بوێت، کە کەسێکیش  رقی لێت بوو دەبێت تۆش رق و کینەی خۆتی بەسەردا ببارێنیت، ئەم هاوکێشەیە تەنها لە پەیوەندی سۆزدارییدا هەیە ئاخر کەی لە سیاسەتدا شتی وەها هەیە لە دوونیادا؟

هەموو  ووڵاتانی دنیا بەرژەوەندی و سیاسەتی خۆیان هەیە و لە پێناو بەرژەوەندییەکانى وڵاتەکەی خۆیدا مامەڵە سیاسیەکانی لەگەڵ جیهاندا دەکات،  بە واتای ئەوەی دۆست و دوژمن تا سەر نییە بۆیان، ئەوە  تەنها لە میللەتی کوردا  هەیە، کە  رۆژێک    دۆستتە   بە   هەموو ماناکانییەوە ،   رۆژێکیش دووژمنە  بە هەموو پێوەرەکانی ئەو .

لەسەر دوا هەڵوێستی فەرەنسا بەرانبەر بە ئایینی ئیسلام،  وەک ئاشکرایە کورد بووە بە دوو جەمسەرەوە  لەسەر هەڵوێستی بەرانبەر بە ووڵاتی فەرەنسا، بەرەیەکیان وەها وێناى دەکات کە ئەوەی دەیخۆین و هەمانە، لەسایەى ووڵاتی فەرەنساوەیە، بڕواى وایە ئەگەر  ئەو وڵاتە نەبوایە، ئێستا میللەتی کورد لە برسا مردبوو!

بەرەی دووهەمیشیان بە پێچەوانەوە،  وا دەزانن کە فەرەنسا دووژمنی سەرسەختی کوردە و هیچی بۆ کورد نەکردووە، هەردوولاش بەشێک   لە حەقیقەتیان لایە، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە وەک میللەتی  کورد  نەبینە  لایەنێک کە شەڕی  بەوەکالەتمان پێ بکەن.
هەموومان ئەوە دەزانین کە لە زانستی سیاسییدا دۆست و دووژمنی هەتا سەر نییە، بە بەڵگەی ئەوەی لەم ماوەیەیی پێشوودا بینیمان کە ووڵاتانی عەرەبی  چۆن پێشبڕکێیان بوو، کە لەگەڵ  دەوڵەتی ئیسرائیل  پەیمانی ئاشتی ببەستن، سەرەڕایى ئەوەى  هەمووشمان باش دەزانین ئیسرائیل و ئیسلام چ دووژمنایەتیەکى مێژووییان هەیە، بەڵام ئەوە بەرژەوەندییەکانی وڵاتانە دەتوانێت هەموو یارییەکان بۆ سات و کاتێکی جیاوازتر بگۆڕێت. 

ئەوەی ماوەتەوە و گرنگە بۆ ئێمە ئەوەیە لە کۆتاییدا بیری لێ بکەینەوە وەك ئێمەی كورد واز لە سۆزداری بهێنین لە مامەڵە سیاسیەکاندا، پێشینان ووتەنی دەڵێت ( بۆیە پێت دەڵێم خاڵە تا چۆلەکەم بۆب گریت).
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan