کوردستانی

هاووڵاتیه‌كی نیشته‌جێی سلێمانی دوو رۆژه‌ چاره‌نووسی نادیاره‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاووڵاتیه‌كی نیشته‌جێی سلێمانی دوو رۆژه‌ چاره‌نووسی نادیاره‌
مه‌ودا میدیا-

ماوه‌ی دوو رۆژه‌ هاووڵاتییه‌كی 36 ساڵان كه‌ پیشه‌ی شوفێری ته‌كسییه‌ له‌ شاری سلێمانی به‌ناوی(پ،ش،ج)چاره‌نووسی نادیاره‌ و كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌ڵێن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیان له‌ رووداوه‌كه‌ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌.

ئارام جه‌مال ئامۆزای ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "له‌دوێنێوه‌ ئامۆزاكه‌مان چاره‌نووسی نادیاره‌ و تا ئێستا نازانين چی لێهاتووه‌ به‌ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌نووسی، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانمان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌".

ئارام جه‌مال وتی "هێزه‌كانی ئاسایش به‌ ئێمه‌یان وتووه‌ دوایین جار كه‌ ئامۆزاكه‌مان به‌ئۆتۆمبیله‌كه‌ی بینراوه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی ئازادی شاری سلێمانی بووه‌، شوێنێكیشیان به‌ ئێمه‌ وت كه‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی دواجار له‌و شوێنه‌دابووه‌، به‌ڵام كاتێك چوینه‌ شوێنه‌كه‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌مان نه‌دۆزییه‌وه‌".
Qaiwan
Qaiwan