کوردستانی
راپۆرتی كۆتایی لیژنه تایبه‌ته‌كان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای چاكسازی ئاماده ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندیدار به پرۆژه یاسای چاكسازی سه‌رقاڵی داڕشتنه‌وی راپۆرتی هاوبه‌ش و كۆتایین له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بۆ سبه‌ی پێنج شه‌ممه ئاماده بكرێت و بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان به مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "له كۆی 21 مادده‌ی پرۆژه یاسای چاكسازی، لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان تا ئێستا 15مادده‌یان داڕشتووه‌ته‌وه و 6 مادده‌یان ماون، وا بڕیاره تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و 6 مادده‌یه‌ش دابڕێژرێنه‌وه.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی یاسایی وتی "دوای ئاماده‌كردنی راپۆرتی كۆتایی و هاوبه‌شی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان سبه‌ی پێنجشه‌ممه پرۆژه یاسای چاكسازی ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه".
رۆژانی 12 و 13ی كانونی دووه‌می 2020 خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و كۆتایی بۆ پرۆژه یاسای چاكسازی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه كرا و بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه 16ی كانوونی دووه‌می 2020 په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه‌و ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه یاسای چاكسازی بدات.