کوردستانی
سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم مانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان له عیراق به گرنگ ده‌زانن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌جیا له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای به‌ریتانی كۆبوونه‌وه و مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و بارودۆخی عیراق و ناوچه‌كه ته‌وه‌ری گفتوگۆكانی نێوانیان بوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی كانونی دووه‌می 2020 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای به‌ریتانی به سه‌رۆكایه‌تی جه‌نه‌راڵ سێر جۆن لۆریمه‌ر، گه‌وره راوێژكاری سه‌ربازیی به‌ریتانیا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كۆبووه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم تیرۆر و مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعشی له عیراق بۆ شانده‌كه‌ی به‌ریتانیا روونكردووه‌ته‌وه و بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش مانه‌وه و پشتگیری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی به‌گرنگ زانیوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌مان شاندی باڵای به‌ریتانی هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ مه‌سرو ربارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبووه و دوایین گۆڕانكارییه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه خرایه روو داعش كۆتایی نه‌هاتووه مانه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان پێویسته له عیراقدا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر.