کوردستانی
کەسێک بەهۆی چەکی تاپڕەوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ لە گوندی کانیە زیل سەر بە ناحیەی گەلالە کەسێک بەهۆی چەکی تاپڕەوە گیانی لەدەستدا کە پیشەی مامۆستایە.
شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30 خولەک لەلایەن بنكەی پۆلیسی گەلالە سەر بەب ەشی پۆلیسی چۆمان ئاگاداری كراینەوە كەوا لە گوندی كانیە زیل سەر بەناحیەی گەلالە هاولاتییەک بەهۆی چەکی تاپڕەوە لە ماڵەکەی خۆیدا گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو گەنجە ناوی ( ا ج ح ) لەدایکبووی ساڵی 1993یە و پیشە مامۆستای گرێ بەستە".
وتەبێژی پۆلیسی سۆران وتیشی "لەسەر فەرمانی بەرێز دادوەر تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی كرا لەسۆران لێكۆلێنەوەی دەستیپێکردووە، بۆ ئەوەی هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی روونبێتەوە کە خۆی کوشتووە یان لەدەستی دەرچووە".