جیهانی
زیانە گیانییەکانی بوومەلەرزەکەی تورکیا ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئیدارەی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) نوێترین زانیاری لەبارەی رزگار کردنی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆی ئیزمیر بڵاوکردەوە،ئاماژەی بەوەکردووە 12 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئیدارەی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) " لە بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆی ئیزمیردا تا ئێستا 12 کەس بەھۆی گیانیان لەدەستداوە و 419 کەسی دیکەش برینداربوون".
ئاماژە بەوەکراوە "ھەڵمەتی گەڕان و رزگار کردن لە 17 بینادا بەردەوامە، هەروەها رێکخراوی مانگی سوور سێ چێشتخانەی گەڕۆکی بۆ دابینکردنی خواردن ئامادەکردووە".
س.س