کوردستانی

دوو برای کورد لەسێدارە دران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو برای کورد لەسێدارە دران
مەودا میدیا-

دوو برای کوردی خەڵکی ئورمیە کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە  لە سێدارە دران.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی کانونی دووەمی 2020 حوکمی سێدارەی دوو برای کورد بە ناوەکانی "داریوش دەروێشی" تەمەن 35 ساڵ و "دانش دەروێشی" تەمەن 27 ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی دوو برای دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران، دواتر دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێران حوکمی سێدارەی بەسەریاندا سەپاند لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا ئەوان لە بەندی 3_4ی بەندیخانەی ئورمیە راگیرابوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە "ئەو دوو برایە خەڵکی گوندی دێلەوەری ناوچەی ئەنزەلی ئورمیە بوون و پێنج ساڵ پێش لە تێکهەڵچوونێکدا دوو برای خەڵکی گوندی (پیرگول)یان بە ناوەکانی (عاکف و کەماڵ یووسفی) کوشتبوو".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان