کوردستانی

مەودا میدیا وردەکاری هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 مەودا میدیا وردەکاری هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوێنی سێشەممە 14ی کانونی دووەمی 2020 لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ هەموار کردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ ئەندامێکی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەكیتی دەڵێت "دەبێت پێش 24ی کانونی دووەمی 2020 لیژنەکە ئەرکەکانی خۆی تەواو بکات".

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هاوکات یەکێکە لە ئەندامانی لیژنەی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ بە مەودا میدیا راگەیاند "لیژنەکە لە 19 پێکهاتووە ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا دەبێت تاوەکو 24ی کانونی دووەمی 2020 سەرجەم ئەرکەکانی خۆی تەواو کردبێت ".

ئەسەسەرد وتیشی "لە رۆژی 25ی کانونی دووەمی 2020 ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی دووەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و ئەو پەیڕەوەی کە هەموار کراوەتەوە رادەستیان دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆبوونەوەکەدا بڕگە بە بڕگەی پەیڕەوەکە دەخوێندرێتەوە و پەسەند دەکرێت، پاشان پرۆسەی دابەشکردنەوەی لێپرسراویەتیەکان و پێکهێنانی دەزگا نوێیەکان دەست پێدەکات".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان