کوردستانی
پێشنیازی گرنگ بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازی پێشکەش کراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە سبەی پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازی کۆبێتەوە ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت " هیوادارم ئەو خاڵانەی بەرژوەندی گشتی تێدایە دەنگ بهێنن".
مەم بورهان قانع، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە دانیشتنی خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسای چاکسازیدا کۆمەڵێک پێشنیازی گرنگ و باش بۆ دەوڵەمەند کردنی یاساکە و بەرژەوەندی گشتی پێشکەش کرا".
ئاماژەی بەوەشکرد "دەنگ بەو ماددانەی پڕۆژە یاساکە دەدەم کە بەرژەوەندی گشتی تێدایە".
ئەو ئەندام پەرلەمانە وتیشی "هیوادارم ئەو خاڵانەی بەرژوەندی گشتی تێدایە دەنگ بهێنن، هەروەها ئەگەر زۆرینە بەشێوەیەکی دیکە دەنگیاندا کە لە بەرژەوەندی گشتی نەبوو ئەوکاتە لە کۆتایی دەنگدان بە پڕۆژە یاساکە هەڵوێستێکی دیکەم دەبێت".