کوردستانی

په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگ به‌ پرۆژه‌ یاسای چاكسازی ده‌دات

مەودا میدیا - سلێمانی |


په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگ به‌ پرۆژه‌ یاسای چاكسازی ده‌دات
مه‌ودا میدیا-

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16ی كانونی دووه‌می 2020 په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه‌ و ده‌نگ به‌ پرۆژه‌ یاسای چاكسازی بدات.

ڕۆژانی 12 و 13ی كانوونی دووه‌می 2020 په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ پرۆژه‌ یاسای چاكسازی كرد و له‌ رۆژی دووه‌می گفتوگۆكاندا له‌سه‌ر مادده‌ی حه‌وته‌می پرۆژه‌ یاساكه‌، گرژی كه‌وته‌ نێوان به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و نه‌وه‌ی نوێ‌.

رۆژانی 14و15ی كانوونی دووه‌می 2020یش لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام بوون بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتی كۆتایی و هاوبه‌شی تایبه‌ت به‌ پرۆژه‌ یاسای چاكسازی و به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه‌ بۆده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساكه‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان