کوردستانی

گه‌نجێك كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گه‌نجێك كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا
مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16ی كانونی دووه‌می 2020 له‌ ناحیه‌ی رزگاری، گه‌نجێك به‌هۆی خۆهه‌ڵواسین كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

عه‌لی جه‌مال قدووری، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ له‌ ناحیه‌ی رزگاری سه‌ر به‌ قه‌زای كه‌لار ته‌رمی گه‌نجێك به‌ناوی (م،ع،م) له‌دایكبووی 1999 گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌و گه‌نجه‌ به‌هۆی خۆهه‌ڵوسینه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌ و به‌وته‌ی كه‌س و كاره‌كه‌ی هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه‌، ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه‌ و پۆلیس دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ رووداوه‌كه‌ كردووه‌ته‌وه‌.   
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان