کوردستانی
پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ئاشکرایکردووە، سێ تۆمەتباریان بە تۆمەتی دزینی سێ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەستگیرکردووە کە بەزەبری چەک لە هاوڵاتییان وەرگرتووە.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر بڵاویکردووەتەوە "پاش ئاگاداركردنەوەمان لە سێ حاڵەتی دزینی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە گومرگی سەوزە و میوە لە شەقامی سەد مەتری، توانیمان تۆمەتبارێك بە ناوی (ح.ق.ح) بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلەكان دەستگیر بكەین".

ئەوەشیان خستووەتەڕوو "تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، لەگەڵ دوو تۆمەتباری تر بە ناوەكانی (س.ج.ا) و (ج.م) تاوانەكانی ئەنجامداوە و بە فێڵ و بە زەبری چەك سێ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریان لە سێ هاوڵاتی وەرگرتووە".
ک.ن