کوردستانی

بەهادین نوری: شەڕی ناوخۆ دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ دوژمنانی کورد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهادین نوری: شەڕی ناوخۆ دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ دوژمنانی کورد
مەودا میدیا - کاروان نوری

سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی کوردستان، بڵاویکردووەتەوە، من تکا لە برایانی هەردولا، لە پارتی و پەكەكە دەکەم کە هەڵنەخلیسکێنە نێو زەلکاوی ئەم شەڕە نەگریسەوە، ئەمە زیانێکی ئێکجار گەوەرەیە لەگەلی کورد لە تورکیا و لە عیراق.

بەهادین نوری، سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی کوردستان، بڵاویکردووەتەوە "دەنگ و باسی شەڕێکی نێوان پێشمەرگەی پارتی و گەریلای پەكەكە بڵاوکرایەوە، ئەمە زەنگێکی ترسناک بوو بۆ هەموو هاوڵاوتییەکی دڵسۆزی ئەم گەلە کە رۆژانی شەڕی براکوژی دەیەها ساڵی رابردووی لە بیرنەچۆتەوە، ئەمە زیانێکی ئێکجار گەوەرەیە لەگەلی کورد لە تورکیا و لە عیراق".

ئەوەشی خستووەتەوەڕوو "من تکا لە برایانی هەردولا، لە پارتی و پەكەكە دەکەم کە هەڵنەخلیسکێنە نێو زەلکاوی ئەم شەڕە نەگریسەوە، کە ئەم وڵاتە نەگێڕنەوە بۆ ناو دۆخی شەڕی براکوژی، بەسە ئەو هەموو کاولکاری و نەهامەتیە کە لە ئەنجامی شەڕی براکوژیدا بەسەر ئەم میللەتەدا هات".

روونیشیکردووەتەوە "وەکو سیاسیەکی بەساڵاچووی دنیا دیدە کە هیچ پەیوەندیەکی حیزبیم لەگەڵ هیچ لایەکدا نیە تکا لە هەردوولای کێشەکە دەکەم، لە پارتی و لە پەكەكە کە کوردستان لەم شەڕە نەگریسە بپارێزن، تکا لە هەموو پەرلەمانتارانی هەرێم دەکەم بەدەنگ و بەکردار بکەونە جوو لە دژی ئەم شەڕە، تکا لە هەموو دڵسۆزان دەکەم کە داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی بێلایەن کە بەفەوری بکەوێتە کار بۆ لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەکە".
Qaiwan
Qaiwan