کوردستانی

هه‌واڵێكی خۆش بۆ جووتیارانی هه‌رێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌واڵێكی خۆش بۆ جووتیارانی هه‌رێم
مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم  له‌ به‌رنامه‌یدایه‌ گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بكڕێته‌وه‌، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو رایده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پرۆژه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه‌ و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه‌.

حوسێن حه‌مه‌ كه‌ریم، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "ساڵانه‌ حكومه‌تی عیراق بڕێك گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرێت، ئه‌م بڕه‌ش كه‌متره‌ له‌ بڕی به‌رهه‌مهێنراوی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان، ئێمه‌ش وه‌كو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو پرۆژه‌یه‌كمان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كردووه‌ و خۆشبه‌ختانه‌ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه‌".

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم وتی "پرۆژه‌كه‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و بڕه‌ زیاده‌یه‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم كه‌ حكومه‌تی عیراق وه‌ری ناگرێت، یان حكومه‌تی هه‌رێم خۆی به‌ته‌نها بیكڕێته‌وه‌، یان به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت، وه‌یان كه‌رتی تایبه‌ت بیكڕێت له‌ جووتیاران".

ساڵی رابردوو حكومه‌تی عیراق بڕی 370 هه‌زار تۆن گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستانی وه‌رگرت له‌كاتێكدا بڕی به‌رهه‌مهێنراوی گه‌نم له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌روو یه‌ك ملیۆن تۆنه‌وه‌ بوو.  
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان