کوردستانی
پارتی: كۆنگرە لەژێر فشاردا نابەستین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- فریشتە مەحمود
وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتیی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت لەژێر هیچ فشارێكدا كۆنگرە نابەستن و ئاماژە بەوەش دەكات ناو ماڵی پارتی پێویستی بە رێكخستنەوە هەیە.
عەتا شێخ حەسەن، وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتیی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە لەژێر هیچ فشارێكدا كۆنگرە نابەستین، بەڵكو لە ئێستادا پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئامادەكاریی بەستنی كۆنگرەدایە و بڕیارە لەپێش مانگی حوزەیرانی ساڵی 2020 كۆنگرە ببەستێت".
هەروەها باسی لەوەشكرد "دواكەوتنی كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان بەهۆی شەڕی داعشەوە بووە و ئێستاش پێویستمان بە دۆخی ئەمنی زیاتر هەیە، ئەگەر هیچ بارودۆخێكی سیاسی لەناكاو نەیەتە پێشەوە كۆنگرە دەبەستین تاوەكو ناوماڵی پارتی دیموكراتی كوردستان رێكبخەینەوە".
ئەوەش لە كاتێكدایە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بەشێك لە لایەنە سیاسییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان كە وادەی بەستنی كۆنگرەیان بەسەرچووە ئاگاداركردووەتەوە پێش هاتنی مانگی حوزەیران كۆنگرەی حزبەكانیان ببەستن.
جێگای ئاماژەیە دوای ئەو بڕیارەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە هەرێمی كوردستان هەریەك لە بزووتنەوەی گۆڕان، یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، جوڵانەوەی نەوەی نوێ و یەكگرتووی ئیسلامی كۆنگرەی خۆیان ئەنجامداوە.