کوردستانی

هاتووچۆی بارهەڵگر لەم رێگایانە قەدەغە دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتووچۆی بارهەڵگر لەم رێگایانە قەدەغە دەکرێت
مەودا میدیا-

هاتووچۆی بارهەڵگر لە رێگاکانی سنووری قەزای کۆیە رۆژانە بۆ ماوەی 12  کاتژمێر قەدەغە دەکرێت.

قایمقامیەتی قەزای کۆیە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە "بە راوێژی لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ و دوکان و بە ئاگاداری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر، بڕیاردرا، هاتووچۆی بارهەڵگر لە رێگاکانی سنووری قەزای کۆیە لە 7:00ی بەیانی بۆ 7:00ی ئێوارە قەدەغەبکرێت".

لە راگەیاندراوەکەشدا هاتووە "بڕیارەکە لە سبەینێوە جێبەجێ دەکرێت و هەر شۆفێری بارهەڵگرێک پابەندی بڕیارەکە نەبێت سزا دەدرێت".
Qaiwan
Qaiwan