کوردستانی

مەودا میدیا گرفتەکانی پرۆسەی دامەزراندنی پەروردەی کەرکوک ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەودا میدیا گرفتەکانی پرۆسەی دامەزراندنی پەروردەی کەرکوک ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

هەفتەی رابردوو ناوی دامەزراوانی پەروردەی کەرکوک راگەیاندرا و ئەمەش نیگەرانی لێکەوەتەوە، چونکە زۆرترین پشک بەر عەرەب کەوتووە سەرۆکی لیژنەی راگەیاندنی لقی کەرکوکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانیش دەڵێت " بڕیار بوو بە پێوەری خاڵبەندی و دادپەروەری کار بکرێت بۆ ئەو دامەزراندنە، بەڵام بەداخەوە نە خاڵبەندی نە دادپەروەری تێدا نیە".  

محەمەد جەلیل، ئەندام و سەرۆکی لیژنەی راگەیاندنی لقی کەرکوکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەبارەت بە گرفتەکانی ناوی دامەزراوانی پەروەردەی کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئەوەی لە ساڵی 2018 حکومەتی عیراق و پەروەردەی کەرکوک بڕیاریاندا پشک بۆ کەرکوک دیار بکەن و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان دابمەزرێنن، بەڵام کارەکانی زۆر دواکەوت تاوەکو ساڵی 2020 کە هەفتەی رابردوو ناوەکان هاتووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەگەڵ راگەیاندانی ناوەکان دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەتایبەتی کورد و تورکمان تووشی شۆک بوون، چونکە پێمان وابوو کورد زوڵمێکی زۆری لێکراوە، لەبەر ئەوەی لە ناوی زیاتر 2 هەزار کەس تەنها ناوی 500 کوردی تێدا بووە کە رێژەیەکی زۆر بەر حەویجە و ناوچەکانی دیکە کەوتووە".

محەمەد جەلیل وتی "بڕیار بوو بە پێوەری خاڵبەندی و دادپەروەری کار بکرێت بۆ ئەو دامەزراندنە، بەڵام بەداخەوە نە خاڵبەندی نە دادپەروەری تێدا نیە، بۆیە ئەمەش هەموو لایەکی نیگەران کرد".

سەبارەت بە چارەسەری ئەو گرفتانە نابراو ئەوەشی خستەڕوو "چارەسەر ئەوەیە ئێمە بەگەڕێینەوە بۆ خاڵبەندی و دادپەروەی یان پشکی نەتەوەکان دیاری بکرێت و هەر نەتەوەیەک پشکی بدرێتێ، بەڵام لەبەر ئەوەی لە عیراقدا ئاماری نوێمان نیە ئەوەش دەبێتە جێگەی گومان، چونکە هەندێک لە عەرەبەکان ناوی خۆیان بە کورد تۆمار کردووە".

وتیشی "پرۆسەی ناوی ئەو دامەزراونە هێشتا لەژێر نیگەرانییە، چونکە لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عیراق بڕیاریداوە کە پرۆسەکە رابگیرێت، هەروەها ئێمە هانی دەرچووانمان داوە لە دادگا و دەستەی دەستپاکی و پەروەردە و لای پەرلەمانتاران سکاڵا تۆمار بکەن، چونکە لە ئێستادا ئەوە باشترین چارەسەرە، لەبەر ئەوەی هەرکەسێک سکاڵا ناکات لە داهاتوودا بۆی نیە قسە بکات، بۆیە باشترە زۆرترین سکاڵا تۆمار بکرێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان