کوردستانی
عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک بزووتنەوەی گۆڕان بە ئالیکدەر و ئەسپەوانی بنەماڵەی بارزانی ناودەبات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا
بەرپرسی پێشووی مەکۆی چەمچەماڵی بزووتنەوەی گۆڕان لە پاش پەسەندکردنی یاسای چاکسازی هێرشی توند دەکاتە سەر بزووتنەوەی گۆڕان و دەنووسێت دەربارەی یاسای چاکسازی لە دە ساڵی رابردوو قسەی بێ سەروبەر و چەواشە کاری و موزایەدەی وامان لە فراکسۆنەکانی پارتی و یەکێتی نەبیست.
عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک بەرپرسی پێشووتری مەکۆی چەمچەماڵی بزووتنەوەی گۆڕان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبووک نووسیویتی"ئەوەی ئەمڕۆ گوێمان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی فراکسۆنی گۆڕان و سەرۆکی فراکسۆنەکە بو دەربارەی یاسای چاکسازی لە دە ساڵی رابردوو قسەی بێ سەروبەر و چەواشە کاری و موزایەدەی وامان لە فراکسۆنەکانی پارتی و یەکێتی نەبیست".
ئەو بەرپرسەیپێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە درێژەی نووسینەکەیدا بەسەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت "ئالیکدەر و ئەسپەوانی بنەماڵەی بارزانی کە دڵنیام لە داھاتودا ئەوەش دەکەن".
ئاماژە بەوەشدەکات "ئەمڕۆ گەیشتمە ئەو قەناعەتەی کە زۆربەی ئەوانەی لە ڕابردودا کۆیلایەتی و چەواشەکاریان بۆ حزب و بنەماڵە سیاسیەکان کردوە پەنجەی پەشیمانی دەگەزن و ھەوڵی ڕوو سپیکردنەوەی خۆیان ئەدەن، بەڵام فراکسۆنی گۆڕان پەلە پڕوزێی شوێنگرەوەی ئەوانن بۆ کۆیلایەتی و چەواشەکاری".