کوردستانی
رێواز فایەق: پڕۆژە یاسای چاكسازیمان پەسند كرد و ئەركی خۆمان جێبەجێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت وەک پەرلەمان پڕۆژە یاسای چاکسازیان پەسەندکرد و ئەرکی خۆیان جێبەجێکرد ئاماژەی بەوەشکرد ئەرکێکی دیکە ئەوەیە دەبێت چاودێری جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکرێت.
رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دوای پەسند كردنی پڕۆژەیاسای چاكسازیی، ئێستا داڕشتنەوەی بۆ دەكرێت، بۆ ئەوەی لە شێوەی ماددە رێكبخرێت، ھەركاتێك تەواو بوو دەینێرین بۆ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان".
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتیشی "وەك پەرلەمان ئێمە ئەركی خۆمان جێبەجێ كرد و پڕۆژەیاسای چاكسازیی پەسند كرا، كە ئەركێكی ئاسان نەبوو".
رێواز فایەق ئاماژەی بەوەشکرد "دوای پەسەندکردنی پڕۆژە یاساکە ئەركێكی دیكە دەكەوێتە ئەستۆمان ئەویش چاودێریكردنی جێبەجێكردنی پڕۆژەكەیە، چونكە بەڵێنی زۆر بە خەڵك دراوە کە دەبێت جێبەجێ بکرێن".
جێگای ئاماژەیە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی کانونی دووەمی 2020 لە پەرلەمانی کوردستان بەدەنگی 89 پەرلەمانتار پڕۆژە یاسای چاکسازی پەسەند کرا.