کوردستانی

فراکسیۆنی نەوەی نوێ پەرلەمانتارێکی لە فراکسیۆنەکەی دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


فراکسیۆنی نەوەی نوێ پەرلەمانتارێکی لە فراکسیۆنەکەی دەرکرد
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی سیاسی نەوەی نوێ بەهۆی ئەوەی پەرلەمانتار شادی نەوزاد دەنگی دا بە خانەنشینی پلەباڵاکان و پەرلەمانتاران لە پڕۆژە یاسای چاکسازی بڕیاریدا ئەو پەرلەمانتارە لە فراکسیۆنەکە دووربخاتەوە.

ئەنجومەنی باڵای سیاسی  راگەیاندراوێکی بڵاویکردەوە و رایگەیاند "وەک هەموو لایەک دەزانن جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێش هەڵبژاردنەکان و لەسەروەختی بانگەشەی هەڵبژاردندا بەردەوام باسی لە نەمانی موچەی خانەنشینیی پلە بالاکان دەکرد، هەروەها پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ بەڵێننامەیان واژۆ کردووە بە هیچ شێوەیەک موچەی خانەنشینیی وەرنەگرن. جگە لەوانەش، هەمو کاندیدانی جوڵانەوەکە جی سوێندیان خواردووە هیچ جۆرە موچەیەکی خانەنشینیی وەرنەگرن".

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "سەرباری ئەوانە پەرلەمانتارێک کە بە دەنگی جوڵانەوەکە و سەرۆکی جوڵانەوەکە بووە بە پەرلەمانتار و تەنها پێنج سەد دەنگی هێنابوو، ئەمرۆ پێچەوانەی سیاسەت و ستراتیژی جوڵانەوەکە خیانەتی لە خودا و لە سوێندەکەی و لە دەنگدەران و هاوڵاتییانکرد، پەرلەمانتار (شادی نەوزاد) دەنگیدا بە خانەنشینیی پەرلەمانتاران و پلە باڵاکان". 

ئاماژە بەوەشکراوە "لەپێناو هێشتنەوەی ئەخلاقی سیاسیی و رێزگرتن لە هاوڵاتییان و دەنگدەرانمان، ئەنجومەنی سیاسیی جوڵانەوەکە بڕیاریدا بە دەرکردنی پەرلەمانتار (شادی نەوزاد) لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ، چونکە ئەم جوڵانەوەیە جێگای مرۆڤی لەو شێوەیەی تیدا نابێتەوە و ئامانجی جوڵانەوەکەمان خزمەتی هاوڵاتییان و راستگۆیی و هێشتنەوەی بنەمای ئەخلاقییە، نەک خزمەتکردنی گیرفانی خۆمان و بەرژەوەندیی شەخسیی".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان