عیراقی
بەشیر حەداد وەڵامی ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پەیامێکدا وەڵامی رێناس جانۆ، ئەندامی پێشووی نجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەداتەوە و رایدەگەیەنێت وەڵامێکى برايانه بۆ رێناس جانۆ و ئەوانەی وەک ئەو بیر دەکەنەوە.
لە پەیامەکەی دکتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هاتووە "کورد قسەیەکی ھەیە دەڵێت (ئەوەی لە شەڕ نەبێت، شیری تیژە) ئەو پەندە کوردییە بۆیە دەھێنمەوە، چونکە لە دوو رۆژی رابردوودا چەندین کەس یەکێک لەوانەش کاک رێناس جانۆ کە خۆی پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بووە و ئەو دیمەنانەی بینیوە، گلەیی ئەوە دەکەن کە گوایە ئێمە لە شەوی تێپەڕاندنی یاسای کورتھێنانی دارایی نەدەبوایە بەو شێوەیە قسەمان بکردایە و دەبوایە بەبێ ھیچ قسەیەک بچوینایتە دەرەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لێرەوە دەمەوێت ئەوە بڵێم کە قسەکانی من ئەگەر تەنازولیشى تێدا بێت، ئەوە لەبەر بەرژەوەندی کەسی خۆم نەبووە، تەنیا بۆ بەرگریکردن بووە لە قووت و مووچەی ھاوڵاتییانی کوردستان، هەروەها پێویستە ئەوەش بڵێم کە لەو ساتەدا بارودۆخی نێو پەرلەمان تەواو ئاڵۆز بوو و گەشتبووە ئاستی شەڕە قسە و تەنانەت نزیک بوو ھێرش بکرێتە سەر پەرلەمانتارەکانمان به پياو ئافرەتانيشەوه وه ترسی ئەوەشمان ھەبوو بەردەوامی ئەو بارودۆخە، ببێتە ھۆی تێکچوونی تەواوی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بۆیە دەڵێم ئەگەر ئەو قسانەی ئيمه تەنازول بێت، ئەوە بۆ میللەتەکەی خۆمانمان کردووە و شانازیشی پێوە دەکەين و نایکەينە منەتیش بەسەر ھیچ کەسێکەوە".
لە کۆتایشدا هاتووە "دواجار دەمەوێت بڵێم، من کە چوومە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڵێنم بە خودا و میللەتەکەم دا ئەوەی لە توانام دا بێت بۆ برگری کردن لە ماف و داخوازییەکانیان بۆیان بکەم. ئەو گوتانەی منیش دوای سێ رۆژ ھەوڵ و ماندووبوونی ھەموو نوێنەرانی کورد و دانوستاندن بوو تاوەکو ئەو یاسایە بەبێ کورد تێنەپەڕێنرێت".
س.س