کوردستانی
شادی نەوزاد: من ھەمیشە وەك قاچاخچیەکی ساختەچی سەیری شاسوارم کردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی ئەنجومەنی سیاسی نەوەی نوێ بڕیاری دەرکردنی شادی نەوزاد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستانی دا لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ، شادی نەوزاد روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە دەڵێت "من ھەمیشە وەك قاچاخچیەکی ساختەچی سەیری شاسوارم کردوە، بەڵام بۆ خاتری پاراستنی یەکڕیزی ئۆپۆزیسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ھاوڕێکانم لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ مامەوە".
شادی نەوزاد لە روونکردنەوەکەدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوەتەوە رایگەیاند "ھەموان ئەزانن من بەر بەرچاوی راگەیاندن و بۆ ڕای گشتی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا چەند مانگ پێش ئێستا، باسی ئەوەم کرد کە شاسوار عەبدولواحید خیانەتی لە خۆبەخشانی نەوەی نوێ کردوە و بە پێچەوانەی بەڵێنەکان، نەوەی نوێی کردوە بە کۆمپانیای بنەماڵە و کردویەتی بە قوربانی سەفەقات و عەقدی بازرگانی لە خیانەتەکانی شاسوارەوە لە بەڵێنەکان تا ئێستا".
ئاماژەی بەوەشکردووە "من ھەمیشە وەك قاچاخچیەکی ساختەچی سەیری شاسوارم کردوە، بەڵام بۆ خاتری پاراستنی یەکڕیزی ئۆپۆزیسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ھاوڕێکانم لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ مامەوە''.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت "دوای ھاتنە پێشەوەی پرۆژە یاسای چاکسازی، ئێمە بە ھاوکاری چەند پەرلەمانتارێکی دڵسۆز زۆر کارمانکرد کە ئەو کۆمپانیا چاوچنۆکانەی کە شاسوار یەکێکە لەوان، پێکەوە ھەزار ملیۆن دۆلاری حکومەتیان لایە و حکومەتیش چاوپۆشییان لێئەکا و لێیان وەرناگرێتەوە، ناچار بکرێن ئەو پارەیە بگێڕنەوە بۆ حکومەت و حکومەتیش بیدات بە کەمئەندامان و کەسوکاری شەھیدان و موچە کەمەکان بەرز بکاتەوە، بۆیە شاسوار کە 52 ملیۆن دۆلاری حکومەتی لایە و بە سەفەقات و رێکەوتنی نھێنی و پشت پەردە نەیداوەتەوە حکومەت، شێت و ھاربوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "من وەك پەرلەمانتارێك کە سوێندم خواردوە بەرژەوەندی خەڵك بکەمە سەروی بەرژەوەندی حیزبەوە، کاتێك بینیم شاسوار خەریکە مامەڵە بە فراکسیۆنەکەمانەوە ئەکات و خەریکە لە پشتەوەی ئێمە رێکەوتنی نھێنی بکات و شکۆ و بڕیاری ئێمە بگۆڕێتەوە بۆ خاتری دەستبەسەراگرتنی 52 ملیۆن دۆلارەکە، ئیتر بڕیاری کۆتاییم دا و بە فەرمی نامەی وازھێنانم لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ تەسلیمی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد، بۆیە من خۆم وازم لە فراکسیۆنی شاسواری قاچاخچی ھێناوە نەك بە پێچەوانەوە".