عیراقی

روونکردنەوەیەک لەبارەی پەیوەندییەکانی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق و جێگرەکەی

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەک لەبارەی پەیوەندییەکانی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق و جێگرەکەی
مەودا میدیا-

فەرمانگەی میدیایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان دکتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاوکردەوە رایدەگەیەنێت هیچ گرژییەک لەنێوان سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگرەکەیدا نییە، ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی دکتۆر بەشیر دێت کە لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای قەرز داوای دواخستنی کۆبوونەوەکەی کرد.
 
لە راگەیەنداوێکدا فەرمانگەی میدیایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت "بەشیر حەداد جەختی لە پێویستیی پتەوکردنی ریزەکان و یەکخستنی هەڵوێستەکانی کردەوە و داوایکرد دەرفەت بدرێت بۆئەوەی دانوستاندنکارانی هەرێمی کوردستان بگەنە بەغدا و رێککەوتن لەسەر خاڵە ناکۆکەکان بکەن".

ئاماژە بەوەشکراوە "سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوای لە پەرلەمانتاران کرد چەند کاتژمێرێک ئارام بگرن و "سوێندی خوارد" کە ئەگەر فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە هۆڵی پەرلەمان بچنەدەرەوە، ناگەڕێنەوە".

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو "کە هیچ گرژیی و ئاڵۆزییەک لە نێوان سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و جێگرەکەیدا بوونی نییە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان