کوردستانی
گەنجێک دایک و براکەی کوشت و کەمێک پێش ئێستا خۆشی گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ لە زاخۆ گەنجێک دەستڕێژی گولـلەی لە دایک و براکەی کرد و کوشتنی، هەروەها پۆلیسێکی بریندار کرد و لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ پۆلیسدا گەنجەکەش برینداربوو، بەهۆی سەختی برینەکەوەیەوە کەمێک پێش ئێستا گیانی لەدەستدا.
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی زاخۆ گەنجێک تەقەی لە خێزانەکەی خۆی کرد و دایک و براکەی خۆی کوشت بە دەمانچە".
وتەبێژی پۆلیسی دهۆک وتیشی "تاوانبارەکە رووبەڕووی پۆلیس بووەتەوە و پۆلیسێکی بریندار کردووە، هەروەها لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ پۆلیس بریندار بووە و کەمێک پێش ئێستا لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا".
سەبارەت بەهۆکاری روودانی رووداوەکە وتی "پۆلیس دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە و تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە".