کوردستانی
مەسرور بارزانی: چاکسازی پرۆسەیەکی بەردەوامە و گشت کەرتەکان دەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، به بۆنهی پهسندكردنی یاسای چاكسازی له پهرلهمانی كوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی مەسرور بارزانیدا هاتووە "دەستخۆشی لە پەرلەمانی کوردستان دەکەم بۆ پەسەند کردنی پڕۆژە یاسای چاکساز، ئەمە هەنگاوێکی مێژووییە بەرەو کوردستانێکی بەهێزتر".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم پرۆژەیە بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو بۆ وەڵامدانەوەی خواست وداوای هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی. ئامانجیش رێکخستنەوەی خەرجییە گشتییەکان و هێنانەدی دادپەروەرییە بۆ فەرمانبەران و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان".
مەسرور بارزانی ئەوەشی خستووەتەڕوو "دوای پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تەمووزی ساڵی رابردو ، ئێمە دەستبەجێ لیژنەیەکی باڵامان لە حکومەت پێکهێنا بۆ پێداچوونەوە و بەهێزکردنی رەشنووسی پڕۆژە یاسای چاکسازی".
لە پەیامەکەدا سەرۆکی حکومەت هاولاتییان دڵنیا دەکاتەوە، کە دەقی کۆتایی یاساکە دڵنیایی گرنگی تێدایە سەبارەت بە مووچە وئیمتیازاتەکانی فەرمانبەر و مووچەخۆران بە جۆرێک کە کەسانی شایستە مافەکانیان پارێزراو دەبێت.
لە کۆتاییدا مەسرور بارزانی دەڵێت "چاکسازی پرۆسەیەکی بەردەوامە و گشت کەرتەکان دەگرێتەوە ئەم یاسایەش بەڵگەیەکی روونی دیکەیە لە سەر پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سنووردانان بۆ گەندەڵی و هەوڵدان بۆ بنبڕکردنی، هەروەها هەنگاوێکی گرنگیشە بەرەو حکومەتێکی مۆدێرن و شەفاف و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە بێ جیاوازی کە ئامانجی سەرەکی ئەم حکومەتەیە".