کوردستانی
بۆ یەکەمجار مامەڵەی گەشتکردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ وڵاتی ئێران لەم ئیدارەیەی هەرێمی کوردستان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وتەبێژی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان رایدەگەیەنێت بۆ لەمەودا ئەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێت لەڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی وڵاتی ئێران بکەن هەر لە گەرمیان مامەڵەکانیان بۆ رایی دەکرێت، لەکاتێکدا پێشتر دەبوو بۆ ئەو کارە بچنە پارێزگای سلێمانی.
شەرمین عەلی ، وتەبێژی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە رۆژی 20ی کانونی دووەمی 2020 رێکارەکان بۆ گەشتکردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بەجۆرێکە کە هاوڵاتیان دەتوانن لە دادگای کەلار کەفالەتێک بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان بکەن و دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیان بکەن بۆ ئەوەی دەفتەر بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ دەفتەری یەک جار گەشتکردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بەگشت رسوماتەکانەوە بڕی 45 هەزار دینار وەردەگیرێت، بۆ دەفتەری یەک ساڵ 120 هەزار دینارو بۆ دەفتەری٣ ساڵیش بڕی 180 هەزار دینار لەهاوڵاتیان وەردەگیرێت".
وتەبێژی مەرزی نێودەوولەتی پەروێزخان وتیشی "بڕیارەکە هەموو ئەو هاوڵاتیانە دەگرێتەوە کە خەڵکی شارەکانی تریشن و دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەت لەڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە سەردانی وڵاتی ئێران بکەن، بەمەرجێک لە دادگای کەلار و بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیان مامەڵەکانیان تەواو بکەن، هەروەها ئەو هاوڵاتیانەش کە ئۆتۆمبێلی ئەمریکییان هەیە دەتوانن بەبێ گرفت گەشتی پێ بکەن بۆ وڵاتی ئێران، بەڵام ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە حیجز یان قەرزو غەرامەیەکی زۆریان لەسەرە ناتوانرێت گەشتیان پێ بکرێت".
شەرمین عەلی ئەوەشی خستەڕوو، رۆژانە لەکاتژمێر 8:30 خولەکی بەیانی تا 2:00ی دوانیوەڕۆ لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیان مامەڵەی هاوڵاتی و گەشتیاران ڕایی دەکرێت، هەروەها مەرجەکانی گەشتکردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و وەرگرتنی کارتی(رخصە تجوال السیارات بریتین لە "ساڵانە(سنویە) ی ئۆتۆمبیل بەناوی ئەو هاوڵاتیەوە بێت کە شۆفێرەو سەفەر دەکات، پێویستە ساڵانە(سنویە) بەسەر نەچووبێت، فەرمانبەرێکی حکومی کەفالەتی بۆ بکات لە هەر دادگایەک بێت لە کوردستان".
سەبارەت بە پێداویستیەکان نابراو وتی "پێویستە ئەو کەسەی مامەڵە دەکات وێنەیەک لە ساڵانە(سنویە) ی ئۆتۆمبیل و پێناسی باری شارستانی و پاسپۆرتی پێبێت".