کوردستانی

ئاسایشی هەولێر راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئاسایشی هەولێر راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هەولێر راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە گیان لەدەستدانی زیندانیەک لە گرتووخانه‌یەکی شاری هه‌ولێر کە لەناو زیندان كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیاندراوەکەدا دەڵێت "دوابه‌دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕی 60 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایشه‌وه‌ و وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ خاوه‌ندارییه‌تی مادده‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هاووڵاتی (مه‌جید برایم عه‌بدوڵڵا)، ره‌زامه‌ندی به‌ڕێز دادوه‌ر وه‌رگیرا بۆ ده‌ستگیركردن و پشكنینی ماڵی ناوبراو له‌ گوندی سیساوه‌ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی هه‌ریر".

ئاماژە بەوەشکراوە "له‌كاتی ده‌ستگیركردن و پشكنینی ماڵی ناوبراو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه‌ و به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، كه‌سێكی دیكه‌ له‌سه‌ر هه‌مان دۆسییه‌ ده‌ستگیركرا و بڕێكی دیكه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا".

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "به‌داخه‌وه‌ له‌ رۆژی 16/1/2020، ناوبراو له‌ناو به‌ندیخانه‌ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا، دوای ئاگاداركردنی به‌ڕێز دادوه‌ر ته‌رمی ناوبراو ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كرا و ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م دۆسییه‌ و رێكاره‌ یاساییه‌كان به‌رده‌ستن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان