ستایڵی نوێ

بەم شێوازە نۆکاو ئامادە بکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەم شێوازە نۆکاو ئامادە بکە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نۆکاو یەکێکە لە خواردنە بەتام و تەندروستەکان لە وەرزی زستاندا خواست لەسەر خواردنی زیاتر دەبێت، تۆ دەتوانیت خۆت لە ماڵەوە بەم شێوازە ئامادەی بکەیت.

کەرەستەکان

- کیلۆیەک یان نیو کیلۆ نۆک.
- کیلۆیەک گۆشت.
- پیاز.
- رۆن.
- زەردەچەوە.
- بیبەری تون.
- بەهاراتی نۆکاو.
- خوێ .
- جاترە.
- ئاو
تێبینی/ سەرجەم کەرەستەکان بەپێی ژمارەی ئەو کەسانەی کە بۆیان ئامادە دەکەیت دەگۆڕێت.

چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی

سەرەتا نۆکەکە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر دەکەیتە ئاو بۆ ئەوەی بخوسێت،  پاشان لە مەنجەڵێکی بوخاردا کەمێک رۆن و پیازەکە سوردەکەینەوە پێکەوە دواتر سەرجەم کەرەستەکان تێکەڵ دەکەین، پاشان ئاوی پێویستی تێدەکەین و سەری بوخارەکە دەنێینەوە و دەیخەینە سەر ئاگر و کاتی بۆ رادەگرین، چاوەڕێ دەکەین بکوڵێت، بەم شێوەیە نۆکاوەکە ئامادە دەبێت و دەتوانیت پێشکەشی بکەیت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد