تەندروستی

ئەو خۆراکانەی زیانی گەورە بە ددانەکانمان دەگەیەنن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو خۆراکانەی زیانی گەورە بە ددانەکانمان دەگەیەنن
پزیشکانی ددان هۆشداری دەدەن لەبارەی هەندێک خۆراک کە زیانی گەورە بە ددانەکانمان دەگەیەنن، لەنێو ئەو خۆراکانەدا هەیانە بە رواڵەت وەک خواردنی ئاسایی دەردەکەون. ئەمە لیستی 10 خۆراکە کە رەنگە بەشێکیان یەکەمجارت بێ ببیستی بۆ ددان خراپن:

1- گەنمەشامی: گەنمەشامی خواردنێکی تەندروستانەیە بەگشتی، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەنێوان ددانەکاندا دەمێنێتەوە و ئاسان لێی نابێتەوە، رێگەخۆش دەکات بۆ هەوکردنی پووک و کلۆربوونی ددان، هەندێکجار دەنکە رەقەکانی دەبنە هۆی شکاندنی ددان. 

2- میوە وشککراوەکان: هەرچەندە میوەی وشککراو سەرچاوەیەکی باشی ریشاڵە خۆراکییەکانە، بەڵام بۆ ددان مەترسیدارن! نەک تەنیا لەبەرئەوەی بەهۆی بەهەڵمبوونی ئاوەکەیانەوە شەکرێکی خەستتریان تێدایە، بەڵکو دەلکێن بە ددانەوە و ئەگەر زۆر بەباشی ددان نەشۆی، ئەستەمە لێی ببنەوە. 

3- قاوەی بەستوو: رۆژانە خواردنەوەی چەند قاوەیەکی بەستوو، رێگە خۆش دەکات بۆ کلۆربوونی ددان. ئەو شەکرەی دەکرێتە قاوەکە، رێگا لە کاریگەرییە ئەرێنییەکانی لیکی نێو دەم دەگرێ لە پاراستنی ددان و ژینگەیەکی دڵخوازیش دەڕەخسێ بۆ گەشەی بەکتریاکان. 

4- چەرەس: ئەمەش لەو خۆراکانەیە کە لە نێوان پووک و دداندا دەمێنێتەوە و دەبێتە هۆی هەوکردنی پووک و کلۆربوونی ددان.

5- ئاوی لیمۆی گەرم: هەندێک کەس بەیانییان یەکەم کاریان خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی لیمۆی شلەتێنە، ئەمە مینای داپۆشەری ددان تێکدەدات، چونکە راددەی ترشییەکەی ئێجگار بەرزە.

6- کڵۆی سەهۆڵ: کرماندنی سەهۆڵ ئارەزووی بەشێک لە خەڵکییە کە هۆکارێکی دیاری تێکچوونی مینای داپۆشەری ددانە، تەنانەت هەندێکجار ددان دەشکێنێ.

7- خواردنەوە وزەبەخشەکان: رێژەیەکی بەرز لە شەکر و ترشەڵۆکیان تێدایە کە زیانێکی زۆر لە پووک و ددانەکان دەدەن لەگەڵ تێپەڕینی کات و چەندبارە خواردنەوەی. 

8- کشمیش: کشمیش دەکرێتە جۆرەها خواردەمەنییەوە، لەوانە کێک و شوکولاتە و چێشتە جیاوازەکان، بەڵام دەبێ بزانن هۆکارێکی کلۆربوونی ددانیشە.

9- چپسی پەتاتە: بڕێکی زۆر نیشاستەی تێدایە کە لە دەمدا بەشێکی هەرس دەبێ و دەگۆڕێ بۆ شەکر  و لەنێوان ددانەکان و پووکدا دەمێنێتەوە و دەبێتە ژەمێکی ئامادە و دڵخواز بۆ بەکتریاکان. 

10- چوکلێت و هاوشێوەکانی: کاندی و چوکلێت و هاوشێوەکانیان پڕن لە شەکر، زۆریش دەلکێن بە ددانەکانەوە و لە کۆتاییدا رێگا خۆش دەکەن بۆکلۆربوونی ددان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد