کوردستانی
یەکێتی گومانی هەیە لە گیان لەدەستدانی پێشمەرگەیەکی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تەرمی پێشمەرگەیەکی یەکێتی بەیانی ئەمڕۆ گەیەندراویەوە زێدی خۆی و بەخاکسپێردرا کە لەناو ئاسایشی هەولێر گیانی لەدەستداوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 17ی کانونی دووەمی 2020 تەرمی "مەجید ئیبراهیم" ئەو پێشمەرگەیەی لەئاسایشی هەولێر لەرووداوێكی تەمومژاویدا گیانی لەدەستدا گەڕێندرایەوە زێدی خۆی و دواتر لەمەراسیمێكی شایستەدا لە گوندی سیساوای شاری هەولێر بەخاك سپێردرا.
سەعید مەسیفی، جێگری مەڵبەندی 3ی هەولێری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "چەند رۆژێک پێش ئێستا هێزەکانی ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان بە هاوکاری ئاسایشی سۆران و شەقڵاوە لە نیوەی شەودا مەجید ئیبراهیم لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیر دەکەن و دەیبەن بۆ ئاسایشی گشتی هەولێر".
ئاماژە بەوەشکرد "لەدوای دوو رۆژ مانەوە لە ئاسایشی گشتی هەولێر هەواڵی خۆکوشتنی ئەو پێشمەرگەیە بە کەسوکارەکەی رادەگەیەنن کە گوایە خۆی خنکاندووە، ئەمەش جێگای گومان و پرسیارە".
سەعید مەسیفی وتی "چۆن ئاسایشی گشتی هێشتیان مەجید ئیبراهیم ئەو کارە بکات ئەو کەرەستانەی خۆی پێ خنکاندووە بیباتە ژوورەوە، ئەمەش لای ئێمە گومانی دروست کردووە".
وتیشی "ئێمە تەرمەکەمان بەڕێکرد بۆ پزیشکی دادی سلێمانی، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەردەوکەوێت کە جەستەی مەجید ئیبراهیم جێگەی ئەشکەنجەی زۆر پێوە دیارە و زۆری لێدراوە".
لە کۆنگرەکەدا داواشی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیران و دەزگای ئاسایشی گشتی کرد کە کار لەسەر ئەم پرسە بکەن، چونکە ناکرێت کە ئاسایش بۆ پاراستنی کەسەکان و ئارامی بێت و بەو شێوەیە رەفتار بکات.