کوردستانی
حزبی شیوعی کوردستان ئامادەکاریی دەکات بۆ بەستنی کۆنگرە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە لە ئەمساڵدا حزبی شیوعی کوردستان حەوتەمین کۆنگرەی حزبەکەی ئەنجام بدات و ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان دەڵێت "بە دڵنیایەوە لە ئەمساڵدا کۆنگرە دەبەستین".
ئەبو کاروان، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "حزبی شیوعی کوردستان بڕیاریداوە لە ئەمساڵدا کۆنگرەی حەوتەمی حزبەکەی ببەستێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئامادەکارییەکان لە رێکخراوەکانی خوارەوە و بەردەوامیشین لە ئامادەکارییەکان، بۆ ئەوەی کۆنگرەیەکی باش ببەستین".
سەبارەت بە دیاریکردنی کاتەکەی ئەبو کاروان وتی "کاتی بەستنی کۆنگرەمان دیاری نەکردووە، بەڵام بە دڵنیایەوە لە ئەمساڵدا کۆنگرە دەبەستین لەکاتی خۆیدا".
ئەو ئەندامەی مەکتەب سیاسی حزبی شیوعی ئەوەشی خستەڕوو "لە ساڵی 1993وە تاوەکو ئێستا حزبی شیوعی کوردستان چوار سکرتێری گۆڕییەوە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق بڕیایدا کە سەرجەم حزبەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت کۆنگرە ببەستن، لە دوای بڕیارەکەش هەریەک لە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆنگرەی حزبەکانیان بەست.