کوردستانی

سیروان بابان: سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ فۆرمی رەتکردنەوەی خانەنشینی واژوو نەکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


سیروان بابان: سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ فۆرمی رەتکردنەوەی خانەنشینی واژوو نەکرد
مەودا میدیا-

سیروان بابان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان نوسراێکی بڵاوکردووەتەوە و رایدەگەیەنێت سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئامادەنەبوو فۆرمی رەتکردنەوەی خانەنشینی واژوو بکات.

سیروان بابان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسراوێکی بڵاوکردووەتەوە رایگەیاندووە "سێ رۆژ پێش دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازی ئەم فۆڕمەم ئامادەکرد و پێش کۆنگرەی فراکسیۆنی نەوەی نوێ فۆڕمەکەم کردە بەردەم کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، بەڵام ئامادە نەبوو واژووی بکات".

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنی پێنجشەممە پڕۆژە یاسای چاکسازی لە پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 89 پەرلەمانتار پەسەند کرا.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان