کوردستانی

له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ خۆپیشاندانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كانی كه‌ركوك دواخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ خۆپیشاندانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كانی كه‌ركوك دواخرا
مه‌ودا میدیا-

هه‌رچه‌نده‌ بڕیاربوو سبه‌ینێ‌ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی كانونی دووه‌می 2020 لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كانی كه‌ركوك خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایی ئه‌نجام بده‌ن به‌هۆی نا عه‌داله‌تی له‌ دامه‌زراندنی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی شاره‌كه‌، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كه‌ له‌سه‌ر داوای به‌رپرسانی باڵای عیراق بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

رێباز سابیر، به‌پرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "به‌پێی ئه‌و دابه‌شكارییه‌ی له‌ رێژه‌ی دامه‌زراندن كراوه‌ بۆ دامه‌زراندنی 2800 مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر له‌ كه‌ركوك، نا عه‌داله‌تییه‌كی زۆر به‌رامبه‌ر پشكی كورد له‌و دامه‌زراندنه‌ كراوه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌ شاره‌كه‌ بڕیارماندا سبه‌ینێ‌ خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایی ئه‌نجام بده‌ین".

به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ كه‌ركوك وتی "ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی كه‌ بڕیاربوو سبه‌ینێ‌ یه‌كشه‌ممه‌ وه‌كو لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی كه‌ركوك ئه‌نجامی بده‌ین، دوا خرا بۆ كاتێكی نادیار به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق به‌ڵێندراوه‌ كێشه‌ی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌و هۆیه‌وه‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ دواخراوه‌ و ئه‌گه‌ر ناوبراو به‌ڵێنه‌كه‌ی نه‌برده‌ سه‌ر له‌ واده‌یه‌كی تردا ئه‌و خۆپیشاندانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین". 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان