کوردستانی
ئه‌و كه‌سه كێیه ئاسانكاری بۆ كۆمپانیای نالیا كردووه قه‌رزه‌كانی نه‌داته‌وه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و كه‌سه‌ی ئاسانكاری بۆ كۆمپانیای نالیا كردووه قه‌رزه‌كانی نه‌داته‌وه و ماوه‌ی 2 جار واده‌ی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی بۆ درێژ كردووه‌ته‌وه وه‌زیری پێشووی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم بووه له‌سه‌ر پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
رێكه‌وت زه‌كی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی یه‌كێتی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته روو "راسته ئه‌وه‌ی ئاسانكاری بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كه‌ی كۆمپانیای نالیا كرد نوێنه‌ره‌كانی یه‌كێتی بوون له حكومه‌تی ئه‌و كاته، به‌ڵام ئه‌وه‌شی كاتی گێڕانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ی 2 جار بۆ درێژه‌كرده‌وه رێباز حه‌ملانه، كه ئه‌و كات له‌سه‌ر پشكی گۆڕان وه‌زیری دارایی بوو، ئه‌مه‌ش كۆمپانیای نالیای له ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دارایی رزگاركرد، چونكه ده‌بوو ره‌هنه‌كانی قه‌رزه‌كه بفرۆشرایه‌ت، ره‌هنه‌كانیش شوقه‌ی خه‌ڵك بوو له گوندی ئه‌ڵمانی".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له درێژه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی "له سه‌ره‌تای مانگی ئابی 2014، كه سه‌ره‌تای قه‌یرانی دارایی بوو، زانیاریمان پێگه‌یشت كه كۆمپانیای نالیا قه‌رزه‌كانی نه‌گێڕاوه‌ته‌وه و وه‌زیری دارایی كار ئاسانییان بۆ ده‌كات، خۆم چوومه ئه‌و بانكه‌ی كه قه‌رزه‌كه‌ی دابوو له سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافی بانكه‌كه ئاماده نه‌بوون به‌ڵگه‌كان بخه‌نه به‌رده‌ستم، دوایی وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ڵگه‌كانم بینی".
رێكه‌وت زه‌كی، له درێژه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و بانكه له لایه‌ن وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كه‌یه‌وه دواتر به‌ته‌له‌فۆن لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵكرابوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌لیاتی نیشانی ئێمه‌دابوو، بۆیه وه‌زیر رێگه‌ی نه‌دا كه كۆی سه‌ره‌تاكان به فه‌رمی وه‌ك ئه‌نجومه‌نی پارێزگا وه‌ربگرین.
له كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌دا رێكه‌وت زه‌كی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌ی خستووه‌ته روو "له‌و بێنه و به‌رده‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رز و ئیجرائاتی یاسایی، به‌رامبه‌ر ره‌هنه‌كانی قه‌رزه‌كه براده‌رانی گۆڕان ده‌یان وت و به وه‌زیری دارایشیان وتبوو پاره‌كه لای شاسواربێت باشتره كه دامه‌زراوه‌یه‌كی ئازادی راگه‌یاندنی پێ داناوه، وه‌ك له‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی بیدزن".