کوردستانی
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان: پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی ره‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران یاسایی نیه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی ره‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران هێزی یاسایی نیه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كه‌ی بڕیاریانداوه دوای ته‌واوبوونی كاری په‌رله‌مانتارییان خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری وه‌رنه‌گرن.
شایان عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان به مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "له دوای به‌ر كار بوونی یاسای چاكسازی، په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌توانن فۆرمی ره‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری پڕ بكه‌نه‌وه، به‌شێك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش پێیان وایه هه‌ر له دوای په‌سه‌ند كردنی یاساكه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌توانن فۆرمه‌كه پڕ بكه‌نه‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان وتی "پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و فۆرمه یاسایی نیه، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه هاوڵاتیان دڵیان پێی خۆشه، چونكه خانه‌نشینی په‌رله‌مانتار مافه، له دوای ته‌واوبوونی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان هه‌ر ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان به‌پێی ویژدانی خۆی ده‌توانێت له‌و مافه‌ی خۆش ببێت و وه‌ری نه‌گرێت".
شایان عه‌سكه‌ری، وتیشی "جگه له خۆم تا ئێستا ئه‌وه‌ی ئاگاداربم له ناو فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان شیرین ئه‌مین و عه‌لی حه‌مه ساڵح، بڕیاریانداوه خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری وه‌رنه‌گرن".
رۆژی 16ی كانونی دووه‌می 2020 په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر، به ده‌نگی 89 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند كرد.