کوردستانی
حاجی مەسیفی: یەکێتی حزبێکی سواڵکەر نییە تا بچێتە بەردەم دەرگای پارتی و داوای پۆستی لێبکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی رایگەیاند، یەکێتی حزبێکی سواڵکەر نییە تا بچێتە بەردەم دەرگای پارتی و داوای پۆستی لێبکات، ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە پارتی بە سیاسەتی خۆیدا بچێتەوە و چیتر غەدر لە حزبەکانی دیکە نەکات.

حاجی مەسیفی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە سواڵکەر نین بچینە بەردەم دەرگای پارتی و بزانین پارتی پۆستمان دەداتێ یان ناداتێ، ئێمە حزبین و خاوەن خوێن و خەبات و تێکۆشانی خۆمانین، ئەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مێژووی خۆیدا کردوویەتی کەم حزب هەیە ئەوەی کردبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەسڵەن پێویستە پارتی بەخۆیاندا بچینەوە کە چەندە خەدریان لە حزبەکانی دیکە کردووە، لە پۆست و پلە و جومگەکانی دەسەڵاتدا، ئێمە حزبین هێزێکی سیاسی خۆمان هەیە، ناوچەی خۆمان هەیە، پشکی خۆمان هەیە لە دەسەڵات و خەریکە لە شەراکەتی دەسەڵات دوورمان دەخەنەوە".
ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ قەیرانی دارایی و هاوكات باسكردنی پرسی لامەركەزی، بڕیارە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان كۆببنەوە.