کوردستانی
مسته‌فا چاوڕه‌ش: كێشه‌ی مووچه به سووتاندنی باره‌گای حزبه‌كان چاره‌سه‌ر نابێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به سووتاندنی باره‌گای حزبه‌كان چاره‌سه‌ر نابێت، روونیشکردەوە، ئەم بارەگا سووتاندنە دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به سووتاندنی باره‌گای حزبه‌كان چاره‌سه‌ر نابێت، روونیشکردەوە، ئەم بارەگا سووتاندنە دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.
مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به مەودا میدیای راگەیاند "خۆپێشاندانی هاوڵاتییان بۆ داواكردنی مافی خۆیان كارێكی ئاساییه، به‌ڵام توندوتیژی و سووتاندنی باره‌گای حزبه‌كان و حكومه‌ت دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات و کێشەکان چارەسەر ناکات".
"كێشه‌ی مووچه به سووتاندنی باره‌گای حزب و حكومه‌ت چاره‌سه‌ر نابێت، به‌ڵكو چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه نوێنه‌ری ئه‌و خۆپێشاندانانه بێن له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و حزبه‌كان دابنیشن و كێشه‌كان بخه‌نه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موو لایه‌كه‌وه چاره‌سه‌ری بكه‌ین"، مسته‌فا چاوڕه‌ش ئەمەی بە مەودا وت.
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا جەختیکردەوە "ئێمە وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ سەرجەم داوا رەواکانی خۆپیشاندەرانین، پشتیوانی تەواویشیان دەکەین، بەڵام لەگەڵ ئەوە نین هیچ کەسێک ببێت بە قوربانی خۆپیشاندانەکان و بارەگای حکومی و حزبییەکان بسوتێنرێت".
بیروڕا



