کوردستانی

مەحمود سەنگاوی پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەحمود سەنگاوی پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی رایگەیاند، سەرجەم ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن ئێمە وەک هێزی پێشمەرگە ئامادەین دژ بە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش بوەستینەوە بەمەبەستی پشتگیریکردن لە خۆپشاندەران دوورە لە راستییەوە، روونیشیکردووەتەوە، ئەوە کاری میدیا سێبەرەکانە.

مەحمود سەنگاوی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی رایگەیاند "بۆمان روون بووەتەوە کە لە چەند رۆژی رابردوودا بە بەردەوامی لە چەند میدیایەکی سێبەرەوە کۆمەڵە لێدوانێکی بێ بنەما بە ناوی بەندەوە بڵاودەکرێنەوە، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە ئێمە وەک هێزی پێشمەرگە ئامادەین دژ بە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش بوەستینەوە بەمەبەستی پشتگیریکردن لە خۆپشاندەران".

روونیشیکردووەتەوە "لای هەموو لایەک روون بێت کە ئەمجۆرە لێدوانانە کاری میدیا سێبەر و نابەرپرسەکانە و مەبەست لێی نانەوەی ئاژاوە و دووبەرەکییە و دوور و نزیک پەیوەندی بە بەندەوە نییە و هیچ جۆرە لێدوانێکی لەو جۆرەم نەداوە، هەر بۆیە  لامان گرنگە کە هاونیشتمانییان  دڵنیابن کە پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس هاو پیشە و هاوسەنگەر و تەواوکەری یەکدین".

هاوکات داوایەکیشی ئاراستەی هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران کردووە و نوسیوویەتی "داواکارین لە هاوڵاتییان بە شێوازێکی مەدەنییانە و رێکخراو دەنگی نارازی خۆیان بگەیەنن بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دوربن لە کاری تێکدەرانە و هەڵەشە کە خزمەت بە هیچ لایەک ناکات و داواکاریشم لە سەرجەم هێزە ئەمنییەکان کە بە رۆحیەتی برایەتی و نیشتمانییانەوە مامەڵە لەگەڵ خۆپشاندەران بکەن".
Qaiwan
Qaiwan