کوردستانی
زانیاری لەبارەی کوژراوەکەی بەردەم لقی 19 پارتی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
نوسەر و رۆژنامەنوسێکی دیاری هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو گەنجەی کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ کوژرا نوسینێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەو دەزانێت ئەو گەنجە بە چی دەردەسەرییەک گەورە کراوە.
نوسەر و رۆژنامەنوسێکی دیاری هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو گەنجەی کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ کوژرا نوسینێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەو دەزانێت ئەو گەنجە بە چی دەردەسەرییەک گەورە کراوە.
عارف قوربانی، نوسەرو رۆژنامەنوس لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەسەر ئەو گەنجەی کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ کوژرا نوسیوویەتی "ئادەم یەحیا ، خزم و لەهەمانکاتدا خەڵکی یەک گوندین، من دەزانم بەچی دەردەسەرییەک و بەچی کوێرەوەرییەک ئەو دایک و باوکەت ئێوەیان گەورە کرد، تائێستاش هەر لەئاوایی دەژیان گوندێکی بێ قوتابخانە و بێ رێگاوبان و تا سێ ساڵ پێش ئێستا، بێ کارەبا".
ناوبراو ئەوەشی نوسیووە "ئێوە بەو ژیانە سادەیەی خۆتان و بەشوانی و جوتیاریی رازیبوون، بەڵام ئەو ژیانەشیان پێ رەوانەبینیت، سەرەتای بەهاری تەمەنت بوو، ئەفسوس بەناهەق خوێنیان رشتی".

بیروڕا



