کوردستانی
مەسرور بارزانی: ھەوڵی تێکدان و وێرانکاری جیاوازە لە داوای رەوای خەڵک
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پەیامێكی لەبارەی خۆپێشاندانەكانی ئێستای ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە، هەوڵی تێكدان و وێرانكاری جیاوازە لە داوای رەوای خەڵك و جەختیشیکردووەتەوە، ئەم دۆخە سەختە لە دەرەوەی خواست و ویستی حكومەتی هەرێمی كوردستانە.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاندووە "حكومەتی هەرێم، هەست بە بارگرانی و سەختی ژیانی هاوڵاتییان دەكات و سوپاسی خۆڕاگریشیان دەكات و خۆپێشاندانی ئاشتیانە و شارستانیانەش، بە مافێكی رەوا دەزانێت لە چوارچێوەی یاسادا، بەڵام هەوڵی تێكدان و وێرانكاری جیاوازە لە داوای رەوای خەڵك".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "دەبێت دامودەزگا پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ پاراستنی گیانی گشت هاوڵاتییان، بەخۆپێشاندەرانیشەوە، رێگە لە ئاژاوە و پشێوی نانەوە و پەنابردنە بەر تووندتیژی و تێكدانی شوێنە گشتی و تایبەتی و بارەگاكان بگرن و سەرپێچیكارانیش رووبەڕووی یاسا بكەنەوە".
لە كۆتاییشدا سەرۆكی حكومەت ئاماژە بەوە دەكات "ئەم دۆخە سەختە لە دەرەوەی خواست و ویستی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، بۆیە داوا لە هاوڵاتییانی خۆشەویست دەكەم نەكەونە ژێر كاریگەری هەوڵ و پەیامە تێكدەرەكان كە ئامانجیان ئاڵۆزكردن و تێكدانی سەقامگیری هەرێمی كوردستانە".

بیروڕا