کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا، ئۆتۆمبێلێک کەسێکی شێلاوە و بەهۆیەوە ناوبراو گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بەشی راگەیاندنی پەیوەندییەکان بڵاویکردووەتەوە "ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحییەی چوارقوڕنە رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری شێلان روویدا، ڪە ئۆتۆمبیلێڪی جۆری نیسان، ڪەسێڪی شێلا بەناوی (ع.ک.م) لە رەگەزی نێر دانیشتووی چوارقوڕنە، بەهۆیەوە ناوبراو گیانی لەدەستدا".

ئەوەش خراوەتەڕوو "رووداوەڪە لە ڪاتێڪدا بووە ڪە شۆفێری ئۆتۆمیلەڪە بەسەر شەقامی گەڕەڪەڪەدا رۆیشتووە و بێ ئاگایانە ناوبراوی شێلاوە، تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی توێڪاری لە پزیشڪی دادوەری رانییە رادەستی ڪەسوڪاری ڪرایەوە".
Qaiwan
Qaiwan