کوردستانی
نەزاکەت حسێن: داخستن و هەڵکوتانە سەر کەناڵ پێشێلکارییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
سکرتێری لیژنەی داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان رایگەیاند، داخستنی کەناڵ و هەڵکوتانە سەر کەناڵ پێشێلکارییە بەپێی یاسا، ئەوەشی ئاشکراکرد، نابێت میدیا تێکەڵ بە سیاسەت بکرێت.
سکرتێری لیژنەی داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان رایگەیاند، داخستنی کەناڵ و هەڵکوتانە سەر کەناڵ پێشێلکارییە بەپێی یاسا، ئەوەشی ئاشکراکرد، نابێت میدیا تێکەڵ بە سیاسەت بکرێت.
د. نەزاکەت حسێن، سکرتێری لیژنەی داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان لە سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "نابێت میدیا بابەتە رۆژنامەوانی و پیشەییەکان پێشێل بکات و بچێتە ناو ململانێ سیاسییەکان. چونکە میدیاش دەبێتە بەشێک لە ململانێ سیاسییەکان وەک لایەنێکی سیاسی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت".
سەبارەت بەوەی ئایا ئەم جۆرە لە مامەڵە کردنە تا چەند لە رووی یاساییەوە دروستە ناوبراو جەختیکردەوە "داخستنی کەناڵ و هەڵکوتانە سەر کەناڵ پێشێلکارییە بەپێی یاسای ژەمارە 35. بەپێی یاسای رۆژنامەگەری داخستن و قوفڵکردنی کەناڵ پێچەوانەی یاسای رۆژنامەگەرییە، روونیشیکردەوە "دەکرێت لە رێگەی دادگاوە ئەگەر رێنماییەکی پێشێلکردووە یان کارێکی نایاسایکردووە، دەتوانرێت داوای یاسایی لەسەر بکرێت و لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدارەوە لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت".
ئەمە لە کاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە بارەگای کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەسلێمانی داخرا و بەپرسانی کەناڵەکەش هۆکارەکەی بۆ رووماڵکردنی خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردوو دەگەڕێنەوە.