کوردستانی
ئەمڕۆ کۆبوونەوەی سێقۆڵی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
دوای کۆبوونەوەی شاندێکی پارتی دیموکراتی کورستان لەگەڵ هەریەک لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی، ئەمڕۆ لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی سێقۆڵیی هەرسێ حزبەکە بەڕێوەدەچێت.

مەحمود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "چۆنییەتیی چارەسەری دۆخی مووچە و بژێویی ژیانی خەڵک. رێککەوتن و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و نزیکبوونەوەی پەیوەندییەکان تەوەری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سێ لایەنی پێکهێنەری حکومەت دەبێت".
ناوبراو جەختیشیکردەوە "هەوڵی ئەوە دەدەین چارەسەر بدۆزینەوە، پێموایە بڕیاری باش دەدرێت، دوای ئەم کۆبوونەوەیە، لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت".
کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کاتێکدایە، لە رۆژانی رابردوودا بەشێک لە هاوڵاتییان لە هەندێک شار و شارۆچکەی هەرێمی کوردستان خۆپێشاندانیان کرد و لە ئەنجامدا چەند کەسێک برینداربوون و سێ کەسیش کوژران و ژمارەیەک بارەگای حیزبەکان و دامودەزگای حکومییش سووتێندران.