کوردستانی
تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک و ئینستاگرام راگیران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
وەک هەوڵێکە بۆ دامرکانەوەى خۆپیشاندانەکان، لە کاتژمێر 12ی ئەمشەو تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک و ئینستاگرام لە سلێمانی راگیران و هاوڵاتییان ناتوانن ئەو دوو بەرنامەیە بەکاربهێنن.
بەپێی بەدواداچوونەکانی مەودا میدیا، هەندێک لە هێڵەکانی ئینتەرنێت لەدوای خۆپیشاندانەکانی سلێمانی و قەزاکانی دەوروبەری، لە کاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک و ئینستاگرام لە سلێمانی راگیراون.
راگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێت هەوڵێکە بۆ دامرکانەوەى خۆپیشاندانەکان، هاوکات بەشێکی زۆر لە هاوڵاتییان لە رێگەی بەرنامەکانی VPNەوە ئەو قەدەغەیە دەشکێنن و فەیسبووک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە بەکاردەهێنن.
راگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێت هەوڵێکە بۆ دامرکانەوەى خۆپیشاندانەکان، هاوکات بەشێکی زۆر لە هاوڵاتییان لە رێگەی بەرنامەکانی VPNەوە ئەو قەدەغەیە دەشکێنن و فەیسبووک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە بەکاردەهێنن.
بیروڕا



