کوردستانی

ئاماری قوربانی خۆپیشاندانەکانی رۆژی رابردوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاماری قوربانی خۆپیشاندانەکانی رۆژی رابردوو
  مەودا میدیا - کاروان نوری

لە خۆپیشاندانەکانی رۆژی رابردوودا 35 کەس برینداربوون و سێ کەس لە خۆپیشاندەرەکانیش گیانیان لەدەستدا، یەک کەس لەوانەی کە گیانیان لەدەستداوە رەوانەی سلێمانی کراوە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی مەودا، لە خۆپیشاندانەکانى رۆژی رابردووی سنوورى پارێزگاى سلێمانیدا 35 کەس برینداربوون و سێ کەس لە خۆپیشاندەرەکانیش گیانیان لەدەستدا، سەرەڕایی ئەوەی لەسەرجەم ناوچەکان ژمارەیەک بارەگای حزبی و حکومی سوتێندراون.

هاوکات 16 برینداری خۆپیشاندەران رەوانەى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى شار لە سلێمانى کراون بۆ وەرگرتنى چارەسەر، یەک تەرم رەوانەى سلێمانى کراوە ئەوەش تەرمى گەنجە خۆپیشاندەرەکەى چەمچەماڵ بووە.

ئەمە کە کاتێکدایە دوانیوەڕۆی رۆژی رابردوو، لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دژی لێبڕینی مووچە و کەمی خزمەتگوزاری و خراپی بار و گوزەرانی هاوڵاتییان خۆپیشاندان ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاوڵاتی برینداربوون و سێ هاوڵاتیش گیانیان لەدەستدا.
Qaiwan
Qaiwan