کوردستانی

بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی رایگەیاند، هەرچەندە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما جێگیرن و ئاسمان ساماڵە بەڵام سبەینێ نمە باران دەبارێت.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی، بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ زۆربەی کات ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئاراستەی باش لە باشوورەوە بەرەوە باکور دەبێت و هەندێک کاتیش بۆ باکوری خۆرهەڵات دەگۆڕێت".

بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "سبەى ئاسمان لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەرى کەمێک نمە باران لە هەندێ ناوچە و پلەکانى گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە.
Qaiwan
Qaiwan