کوردستانی
سەبارەت بە گۆڕانکاری لە دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری بەهەمان رێگە و رێنماییەکانی پێشوو دەردەهێنرێت، جەختیشیکردەوە، ئەو هەواڵانەی دەڵێت دوای سەری ساڵ دەگۆڕێت راست نین.
ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو هەواڵانەی لە ناو خەڵکی سەبارەت بە گۆڕنکاری لە دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری بڵاوبووەتەوە، دوورە لە راستییەوە".
"لە هەندێک لە شارەکان خەڵکانێکی زۆر روو لە دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری دەکەن، چونکە پێیان وایە لەدوای سەری ساڵی تازەوە دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری و وەرگرتنی فۆرم دەکرێت بەپارە، ئەو دەنگۆیانە راست نین، هیچ بنەمایەکیان نییە"، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک ئەمەی وت.