کوردستانی
دیاری رەفیق: شانازییە رامکرد و نەمهێشت خوێنی بڕیارێکی دیکە بڕژێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
قایمقامی قەزای سەیدسادق رایگەیاندووە، ئێستا و سەد جاری دیکە ماڵی بسوتێت دەیکات بە قوربانی خوێنی گەشی گەنجێک، روونیشیکردووەتەوە، نە ماڵ سوتان و نە بوختان و نە قسەی سارد و سوکی فیسبووک ساردی ناکاتەوە.
قایمقامی قەزای سەیدسادق رایگەیاندووە، ئێستا و سەد جاری دیکە ماڵی بسوتێت دەیکات بە قوربانی خوێنی گەشی گەنجێک، روونیشیکردووەتەوە، نە ماڵ سوتان و نە بوختان و نە قسەی سارد و سوکی فیسبووک ساردی ناکاتەوە.
دیاری رەفیق، قایمقامی قەزای سەیدسادق لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەیەوە "ئەوەی دوێنێ روویدا دەرئەنجامی نەبوونی نەداری و برسێتی خەڵک بوو، بۆ هەموو لایەکمان چاوەڕوانکراو بوو دەمێکە هاوار دەکەین کە خەڵک برسییە خەڵک پێویستی هەیە، پێویستە حکومەت بەدەم داواکاری خەڵکەوە بێت تانەگاتە ئەوەی کە روویدا".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "کوشتن و بریندارکردنی خەڵک ئاسان بوو بۆ ئیمە، بەڵام هەموو سنوورەکە دەزانن کە ئێمە و بنەماڵەکەمان چەند قوربانیمانداوە لەپێناو خەڵک، ئیستا چۆن کوڕی خەڵک بکوژین، بۆیە ئێستا و سەد جاری تر ماڵی من بسوتێت دەیکەم بەقوربانی خوێنی گەشی گەنجێکی شارەکەم"، جەختیشیکردووەتەوە "رامکردووە راکردن و دەست نەچوونە خوێنی خەڵک ئەوپەری شانازییە، چەند ساڵە ئەوەی لە توانام هەبوو لەم بارە قورس و گرانە کردوومە بۆ خزمەتی گشتی و جێبەجێکردنی یاسا".
روونیشیکردووەتەوە "ئێمە بەردەوام دەبین لە خزمەت و نە فەرمانگەی حکومی نە ماڵ سوتان و نە بوختان و نە قسەی سارد و سوکی فیسبووک ساردمان ناکاتەوە".
روونیشیکردووەتەوە "ئێمە بەردەوام دەبین لە خزمەت و نە فەرمانگەی حکومی نە ماڵ سوتان و نە بوختان و نە قسەی سارد و سوکی فیسبووک ساردمان ناکاتەوە".