کوردستانی
موسەنا ئەمین: کاتی ئەوەیە بڕیارێکی جدی و بوێرانە بدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، کاتی ئەوەیە بڕیارێکی جدی و بوێرانە بدرێت و خەڵکیش جارێکی دیکە گوێ لە قسەی سواوی حکومەت ناگرێت، ئەوەش ئاشکرا دەکات، هەرێمی کوردستان بەم بە فیڕۆدانی کاتە ناگات بە هیچ.
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، کاتی ئەوەیە بڕیارێکی جدی و بوێرانە بدرێت و خەڵکیش جارێکی دیکە گوێ لە قسەی سواوی حکومەت ناگرێت، ئەوەش ئاشکرا دەکات، هەرێمی کوردستان بەم بە فیڕۆدانی کاتە ناگات بە هیچ.
موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو خۆپیشاندانانەی چەند رۆژێکە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە بەرئەنجامی ئەو کۆمەڵە قەیران و بێ مووچەی و بێ کاری و بێ خزمەتگوزاریەیە کە هەرێمی گرتووەتەوە"، جەختیشیکردووەتەوە "بە راستی داواکاری خۆپیشاندەران و ئەو دەنگی ناڕەزایەتییەیی کە دروستبووە، هیچ جۆرە لێکدانەوەیەکی دیکە هەڵناگرێت، وەک هەندێک بۆی دەکەن".
ناوبراو سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سێقۆڵی سێ لایەنی پێکهێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە "هیوادارین ئەم کۆبوونەوەی دەکرێت جیاواز بێت لە کۆبوونەوەکانی دیکە، چیتر خەڵکی گوێ لە قسە ناکرێت و کرداری دەوێت، نابێت ئەم کۆبوونەوەش وەک کۆبوونەوەکانی دیکە بە کۆمەڵە قسەیەکی سوواو کۆتایی پێبهێنرێت، ئیتر کاتی ئەوەیە بڕیارێکی جدی و بوێرانە بدرێت".
"شاندی هەرێم ئەوەی کە هاتووە روونە لای هەمووان هیچ رێککەوتنێکی نەکردووە لەگەڵ حکومەتی بەغدا، بەغدا ئیتر لەوە گەیشتووە ئەگەر هەرێم بیەوێت وەک ساڵانی پار رێککەوتنەکان تێپەڕێنێت و دوای پابەند نەبێت پێیەوە بۆی ناچێتە سەر و بەغدا رازی نابێت بەوە، پێویستە ئەو شاندەی کە دێتە هەرێم، بڕیار بە دەست و خاوەن بڕیار بن و رێککەوتنێکی کۆنکرێتی و جدی لەگەڵ بەغدا بکات"موسەنا ئەمین ئەمەی لەسەر سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا وت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا موسەنا ئەمین ئەوەشی ئاشکرا کرد "هەرێمی کوردستان بەم بە فیڕۆدانی کاتە تێناگەم دەیەوێت بگات بەچی؟، لە کاتێکدا رۆژێک زیاتر بڕوات بە زیانی هەرێمی کوردستان کۆتایدێت و کاتی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا کەمدەبێتەوە، دەبێت هەر ئەمڕۆ لەو کۆبوونەوەی کە دەکرێت شاندێک دیاری بکرێت و بێنە بەغدا، ئێمە وەک نوێنەرانی کورد لە بەغدا دەزانین، بەغدا بە ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتیش رازی نابێت و داوای هەموو مەلەفی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەکات و کاتی ئەوەیە چارەسەرێکی بنەڕەتی دابنرێت، ئیتر عیراق بە چی و چۆن و لە کوێ پارە پەیدا دەکات ئەوە ئیتر لەسەر هەرێم نامێنێت، هەرێم ئەوەی لەسەریەتی رێککەونێکی دڵنیاییە بیکات لەگەڵ بەغدا".